AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٤ ١١:٠٠

بە هاوکاری زانکۆی سەڵاحەدینی هەولێر؛

کۆنفڕانسێک بۆ عەلی حەریری لە شەقلاوە بەڕێوە دەچێت

کۆنفڕانسێک بۆ عەلی حەریری لە شەقلاوە بەڕێوە دەچێت

کۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتی عەلی حەریری لە ژێڕ ناوی "سوارچاکی شیعر و پێشەنگی داهێنان"، تایبەت بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی و ئینگلیزی لە ئاڤریلی ساڵی داهاتووی زایینی لە کولێژی پەروەردەی شەقلاوە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیێندراوی کۆنفڕانسەکەدا هاتووە: ئەم کۆنفرانسە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەیەکی زانستی لەبارەی ژیان و شیعرەکانی یەکێک لە پێشەنگەکانی شیعری کوردی، عاریف و شاعیری ناسراو عەلی حەریری(١٥٣٠-١٦٠٠) لە بوارە جۆربەجۆرەکانی ئەدەبیات، تەسەووف، زمان و ئایین وەک دەروازەیەک بۆ زیاتر ناساندنی تا بە هۆیەوە توێژینەوە ئەکادیمیی لەبارەوە بۆ بکرێ و لە وردەکارییەکانی ژیان و بەرهەمی بکۆڵدرێتەوە و ببێتە بناغەیەکی ڕوونتر بۆ بینای مێژووی ئەدەبی کوردی.

بە گوێرەی کاتبەندی کۆنفڕانسەکە، ٨/١١/٢٠٢٤ دوامۆڵەت بۆ ناردنی پوختە و ١٥/٢/٢٠٢٥ دواکات بۆ ناردنی توێژینەوەکانە و بڕیارە کۆنفرانسەکە ٢٩-٣٠/٤/٢٠٢٥ بەڕیوە بچێت.

News ID 52241

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha